Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:35

ستێفانۆس سیسیپاس گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%


یاریزانی یۆنانی ستێفانۆس سیسیپاس گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سیسیپاسی پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ میكایل یامێری سویدی و پۆلێنكراوی نه‌وه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو سیی خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مارین سیلیچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیستوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر گیل سیمۆنی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی سه‌دوپه‌نجاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش سفر، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، سیلیچ یاری له‌گه‌ڵ دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.