Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:39

هاملێتەکەی ولیەم شکسپیر میوانی هەولێر بوو

کوردستان TV
100%


شانۆگەریی (هاملێت)، کە لە نووسینی ولیەم شکسپیر و دەرهێنانی هونەرمەندی دەرهێنەر (ئەرسەلان دەروێش)، وەک نۆبەرەی کارە هونەرییەکانی زانکۆی جیهان لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر دەستی کرد بە نمایشەکانی.
(نیازی حەمەعەزیز) وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک لە بارەی ئەو شانۆگەرییەوە لە دیواری فەیسبوکەکەی خۆی دا دەنوسێت و دەڵێت: شانۆ قوتابخانەی گەلە. 
ماڵی هونەرمەندی گەورە "ئەرسەلان دەروێش" ئاوا بێت، کە وەک هەمیشە بە کارە شانۆییە جوانەکانی خۆی شانۆ ئاوادەکاتەوە و ناهێڵێت ئەو قوتابخانەیە کوێربێتەوە.
 ئەوە چەندەمین کاری هونەری ئەو هونەرمەندەیە، کە خەمخۆرانە لەم قاتوقڕییە هونەرییەدا و لەم ساڵانەی دواییدا ئاوپڕژێنی قەرسیلی تینووی شانۆمان دەکات.
ئەمڕۆ لە هەولێر "ئەرسەلان" ی بە سەلیقە بۆ جارێکی دی (هاملێت)ی کوشتەوە، بەڵام وەرزێکی نوێی بزاڤی شانۆگەری زیندووکردەوە، کە وەک هەوڵی زیندووڕاگرتنی هونەریی کوردی مایەی ئومێد و دەستخۆشییە.
هاملێت ـ نێوی ئەو شانۆنامەیە کە "ولیەم شەکسپیر" بەر لە 5 سەدە نووسیویەتی، بەڵام تائێستا و بە درێژایی ئەو زەمەنە تاموبۆی بەرنەداوە و ئیشتیای بینەری لەدەستنەداوە. 
دەشڵێت: ڕەنگە یەکێک لە هۆیەکانی ئەوەش ئەوەبێت، کە جگە لەوەی کە بەرهەمی شکسپیری گەورەیە، تەوەری ململانێیەکەش خۆی لە خۆشەویستی و خیانەت و پاوانکردنی دەسەڵات و تۆڵەسەندنەوە لە سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا (شانشینی دانیمارک)دا بەرجەستەکردووە. جگە لە پاکژیی ڕووحی بەسەرهاتەکە لە ئەدەبی ئەفسانەیی و خورافیات و پووچگەرایی.
دروود بۆ کاکە ئەرسەلانی دەرهێنەر و هاوکارە بەهرەمەندەکانی.
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.