Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:02

فڕۆكەیەكی جەنگی سوپای ئێران لە پارێزگای ئەسفەهان كەوتە خوارەوە

فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەستداوە.
کوردستان TV
100%

فڕۆكەیەكی جەنگیی سوپای ئێران لە میانی مەشق و راهێناندا لە پارێزگای ئەسفەهان ناوەڕاستی ئەو وڵاتە كەوتە خوارەوە.
بەگوتەی محەمەد رەزا نساری، یاریدەدەری سیاسیی، ئەمنیی و كۆمەڵایەتیی پارێزگاری ئیسفەهان، فڕۆكەیەكی جەنگیی لە جۆری F7 لە میانی مەشق و راهێناندا  لە شاری نائین رۆژهەڵاتی پارێزگاكە كەوتووەتە خوارەوە.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە ئەنجامی رووداوەكەدا، فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی گیانیان لە دەستداوە.
محەمەد رەزا نساری روونیشی كردووەتەوە كە رووداوەكە كاتژمێر 30 و 8 خولەكەی بەیانی ئەمڕۆ بە كاتی ئێران لە كاتێكدا روویداوە كە فڕۆكەكە سەرقاڵی مەشق و راهێنان بووە.
لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە دەستی پێ كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.