Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:06

نۆڤاك دیۆكۆڤیج گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%


نۆڤاك دیۆكۆڤیجی سربی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ یاریگاكانی ڕۆلان گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌و له‌یاریه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌دا دیۆكۆڤیج به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له‌ نازناوی رابردووی ده‌ستی به‌یاری كردن كردو توانی به‌ئه‌نجامی سێ كۆمه‌له‌ی خاوێن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تێنسزانی ژاپۆنی یوشیتۆ نیشۆكا تۆمار بكات، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش ، سێ و شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش سفر بوو .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یاریزانه‌ سربیه‌كه‌ كۆی یاریه‌ براوه‌كانی له‌گه‌ل رافائیل نادالی ئیسپانی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بیست و یه‌ك بردنه‌وه‌یان له‌ چوار پاله‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كه‌ی گراند سلام به‌ده‌ست هێناوه‌ ،
   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.