Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:35

نادال گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%

ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی كه‌ دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له‌ یاریگاكانی ڕۆلان گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نادال به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ جۆردان تۆمپسۆنی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی هه‌شتاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش دوو، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو بوو.
 نادال كه‌ مانگی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ سیی و شه‌ش ساڵ، هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی چوارده‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و بیستودووه‌مین نازناوی گراندسلام ده‌دات و له‌ قۆناغی دووه‌میشدا، ڕووبه‌ڕووی كۆرێنتین مۆتێتی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی سه‌دوسیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسری و پۆلێنكراوی دووسه‌دوپه‌نجاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش دوو شه‌ش، شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو .
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.