Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:21

خراپ بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی زیادی كردووە

کوردستان TV
100%

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی بە مەبەستی سیاسیی و سەربازیی بە شێوەیەكی خراپ لەلایەن دەوڵەت و لایەنەكانی دەرەوەی دەوڵەتەوە لە ساڵی 2015وە تا ئێستا چوار هێندە زیادیكردووە.
رۆزماری دی كارلۆ ،یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی، لە گوتارێكیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی بەبێ سنوور دەرفەتی پێشكەشی هەموو بوارێكی ژیان كردووە بەڵام مەترسیی نوێشی درووستكردووە.
رۆزماری دی كارلۆ رایگەیاند: "خراپیی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی لەلایەن لایەنە حكوومی و ناحكوومییەكانەوە بۆ مەرامی سیاسی و سەربازی لە ساڵی 2015وە تا ئێستا نزیكەی چوار هێندە زیادیكردووە".
دی كارلۆ گوتیشی: "لە هەمان كاتدا چەكە كوشندە سەربەخۆكان پرسیار دەربارەی بەرپرسیارێتی مرۆڤ لە بەكارهێنانی هێز دەوروژێنێت".
یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی ئاشكرایشیكرد، ئەو ئامێرانەی بێ دەستێوەردانی مرۆڤ گیان دەستێنن "لە رووی سیاسییەوە قبوڵ كراو نیین و لە رووی ئەخلاقیشەوە قێزەونن" و رایگەیاند دەبێت ئەم ئامێرانە لەلایەن یاسای نێودەوڵەتییەو قەدەغە بكرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.