Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 19:54

له‌ ئیماڕات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 122 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

پۆلیسی شاری ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیماڕات ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵێكی غاز له‌ چێشتخانه‌یه‌ك 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 120 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی خالیدییه‌ له‌ شاری ئه‌بوزه‌بی ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی ناوه‌وه‌ی چێشتخانه‌كه‌ خاپوور بووه‌ و ڕووخاوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ و به‌رگریی شارستان توانیویانه به‌خێرایی‌ ئه‌و ئاگره كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه‌  له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵه‌ غازه‌كه‌ له‌ چێشتخانه‌كه‌ دروست بووه، هه‌روه‌ها برینداره‌كانیش كه‌ ژماره‌یان 120 كه‌سه‌ گه‌‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.