Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 07:51

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت حاجیاوا کرایە قەزا

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی حاجیاوا کرایە قەزا.

لە نووسراوێکدا کە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستانی لەسەرە، بڕیاری بەقەزاکردنی حاجیاوا دەرکرا.

لە نووسراوەکە هاتووە "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (113) لە 21/4/2022 بڕیارمان دا بە: 

1- هێنانەکایەی قەزای (حاجیاوا) لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

2- ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت."

پێشتر لە 22/2/2022 ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە قەزاکردنی ناحییەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی.

حاجیاوا گەورەترین ناحییەی باشووری کوردستان بوو، سەر بە قەزای ڕانیە بوو لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.