Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 09:10

ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران له‌نێو تاران كوژرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م ئه‌ندامێكی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ شاری تارانی پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسه‌وه‌ هاته‌ كوشتن.

سوپای پاسداران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دانی به‌ هه‌واڵه‌كه‌ دانا و ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیدا عه‌قید سه‌یاد خه‌دایی ئه‌ندامی سوپای پاسداران له‌ باشووری تاران كوژرا.

لای خۆیانه‌وه‌ میدیاكانی ئێران ڕایانگه‌یاند: خه‌دایی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسه‌وه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌یاد خه‌دایی پله‌ی سه‌ربازی عه‌قیدی له‌ سوپای پاساداران هه‌بووه‌ و پێشتر له‌ شه‌ڕی سووریا به‌شداری كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.