Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 13:50

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە 12ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە 12ـەمین ساڵیادی ئەو جینۆسایدی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەرهەق بە پێکهاتەی ئێزیدی ئەنجامی دا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری و دابینکردنی ئاسایش کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە 12ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یادی ئەو قوربانییانە دەکەینەوە کە گیانیان لەدەستدا و سوپاسی خۆڕاگریی ئەو ڕزگاربووانە دەکەین کە یادی قوربانییەکان بە زیندوویی ڕادەگرن. دووپاتیشی کردەوە کە بەدیهێنانی دادپەروەری لە بەرامبەر ئەو دڕندەییەدا کارێکی زۆر گرنگە، هاوشانی دابینکردنی ئاسایشی بەردەوام و گەشەپێدان بۆ ئەو پێکهاتانەی کە زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەمریکا بە پابەندی دەمێنێتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی پاراستنی مافی سەرەکیی ئازادیی بیروباوەڕ.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردن بۆ بونیادنانی داهاتوویەک کە تێیدا تەواوی عێراقییەکان بتوانن لە کەشێکی ئارام و پڕ لە شکۆمەندیدا بژین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.