تیپی گۆڵدن سته‌یت واریۆرز دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له قۆناغی كۆتایی پله‌ی ئۆفی گڕوپی ڕۆژئاوای خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دوبیست وشه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوحه‌ڤده خاڵ له تیپی دالاس ماڤریكسی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی دالاس به حه‌فتاودوو خاڵ به‌رامبه‌ر به په‌نجاوهه‌شت خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌یان بوون، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی گۆڵدن سته‌یت ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی نۆ خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
یاریزان ستێفن كوری رۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی گۆڵدن سته‌یت بینی و سیی و دوو خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، كێڤۆن لۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیستویه‌ك خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه لوكا دۆنسیچی سلۆڤینی چل و دوو خاڵی بۆ دالاس تۆماركرد، به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه هه‌ردوو تیپ له سێیه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوانیان له قۆناغی كۆتایی گڕوپی ڕۆژئاوای ئێن بی ئه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
له باسكه‌ى ئه‌مه‌ریكا گۆڵدن سته‌یت واریۆرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دالاس ماڤریكس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.