Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:16

بوومەلەرزەیەك ژاپۆنی هەژاند

بەگوڕی 5،8  پلە لەسەر پێوەری رێختەر
کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،8  پلە لەسەر پێوەری رێختەر، پارێزگای فوكوشیما باكووری خۆرهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA) بڵاوی كردەوە، كاتژمێر 12:24 بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،8  پلە ناوچەی ئیواكی سەربە پارێزگای فوكوشیمای هەژاندووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 30 كیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هۆشداری نەدرا لە روودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی.
هێمای بۆ ئەوەیش كردووە كە بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی ئیباراكی، میاگی و یاماگاتا هەستی پێ كراوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی كیۆدۆ، هیچ كێشەیەك لە بنكە ئەتۆمییەكانی "دای-ئیچی" و "دای-نی" لە پارێزگای فوكوشیما و "تۆكای 2" لە پارێزگای ئیباراكی رووینەداوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.