Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:52

ئەمریکا پێنج گرووپ و رێکخراوی تیرۆریستی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دوای پێداچوونەوەی خولگەیی و دوای پێنج ساڵ لە تۆمارکردنیان لەنێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، پێنج رێکخراوی تیرۆریستی لەو لیستەی دەرهێنا.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستە روو: دوای پێداچوونەوەمان بۆ ئەم پێنج رێکخراوە و بەپێی یاسای کۆچبەران و رەگەزنامەیی، لە ئێستادا تێوەگلاو نین لە تیرۆر یان چالاکیی تیرۆریستی و توانا و مەرامیان نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوانە، بۆیە بەپێی ئەو یاسایە ناویان لەو لیستە دەرهێنرا. ئەو رێکخراوانەی دەرهێنران بریتین لە گرووپی ئیتای جوداخوازی هەرێمی باسکی ئیسپانی، گرووپی ئۆم شینرینکۆی ئایینیی ژاپۆنی، رێکخراوی کاخی توندڕەوی جووەکان، گرووپی ئیسلامی لە میسر و ئەنجومەنی شوورای موجاهیدین لە کەرتی غەززە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.