Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:11

حكومەتی سوید  220 هەزار دۆلاری بۆ پاراستنی راسموس پالودان خەرج كردووە

کوردستان TV
100%

راسموس پالودان، رابەری پارتی رێگای توند (ستارم كورس)، كاتێك لە شاری ئۆرێبرۆی سوید هەستا بە سوتاندنی قورئان و لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە پارێزگاری لێكرا، خەرجی ئەم كارەش لەسەر حكوومەتی سوید دوو ملیۆن و 200 هەزار كرۆن (220 هەزار دۆلار) بوو.
بەڕێوبەری پۆلیسی ئۆرێبرۆ، لارس ڤیرێن، ئەوەی ئاشكرا كرد كە خەرجی پاراستنی پالودان لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دوو ملیۆن و 200 هەزار كرۆن بووە.
ڤیرێن لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی "SR"ی سویدی، رایگەیاند "خەرجی ئەم پڕۆگرامە زۆر بوو. پێویستی بە هێزێكی زۆری پۆلیس بوو. رێوشوێنی زۆر گیرانەبەر و گوژمەكەشی ئێجگار زۆر بوو. هەندێك جار پۆلیس دەبێت سەرچاوەی دارایی گەورە بۆ رێوشوێنی لەم شێوەیە دابین بكات. خۆشحاڵم بەوەی هیچ رووداوێك رووینەدا. بەڵام ئەوەش دەزانین كە ئەمە خەرجییەكی زۆر زۆرە".
جێی وەبیرهێنانەوەیە پالودان لە رۆژانی 12-14ی ئایار لە سوید بوو، لە حەوت ناوچەی ئەو وڵاتە و لەژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی سوتاندبوو. لە كاتێكدا 100 پۆلیس پاسەوانی پالودانیان دەكرد، 10 پۆلیسی سەر بە دەزگای هەواڵگری سویدیش بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە نزیك شوێنی پالودان، بوون.پۆلیس تا ئێستا تەنها خەرجی پاسەوانی كردنی ناوبراوی لە شاری ئۆرێبرۆ، ئاشكرا كردوە و هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی خەرجی ناوچەكانی دیكەوە نەداوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.