Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:06

لە ئەفریقا 18ملیۆن كەس مەترسی نەبوونی ئاسایشی خۆراكیان لەسەرە

کوردستان TV
100%

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدا لەوەی كە لە ولاتانی ناوچەی ساحل لە ئەفریقا، رەنگە نزیكەی 18 ملیۆن كەس رووبەڕووی كێشەی نەبوونی ئاسایشی خۆراك ببنەوە.
یانس لایریك، گوتەبێژی نووسینگەی رێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەكگرتووەكان سازی كرد، باسی لە كێشەی خۆراك كرد لە وڵاتانی ساحل لە ئەفریقا.
لایریكی باسی لەوە كرد كە ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر، ئەوا لە ماوەی سێ مانگدا نەبوونی ئاسایشی خۆراك كە لە وڵاتانی ساحل رووی لە هەڵكشان كردووە كاریگەری لەسەر نزیكەی 18 ملیۆن كەس دروست دەكات.
هەروەها لایریكی ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێستادا لە ناوچەكەدا 1،8 ملیۆن منداڵ تووشی بەدخۆراكی بوون و، گوتی: پێشبینی دەكرێت 7،7 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵان رووبەڕووی بەدخۆراكی ببنەوە''.
لایریكی باسی لەوە كرد كە هەریەك لە وڵاتانی بوركینا فاسۆ، چاد، مالی و نیجەر دۆخەكە گەیشتووەتە ئاستێكی نیگەران بەخش و، رایگەیاند :توندوتیژی، نائارامی، هەژاری و بەرزی نرخی خۆراك بۆ ئاستێكی پێوانەیی هۆكارن لەوەی دۆخەكە گەیشتووەتە ئەو ئاستە''.
یانس لایریكی ئەوەشی خستەڕوو كە بۆ ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە بتوانن بەسەر ئەو كێشەیەدا سەركەون پێویستە نووسینگەی رێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان 30 ملیۆن دۆلار هاوكاری نەختینە پێشكەش بكات، بۆ ئەوەیش تەنیا بوركینا فاسۆ پێویستی بە شەش ملیۆن دۆلار و هەریەك لە چاد، مالی و نیجەر پێویستیان بە هەشت ملیۆن دۆلار هەیە.
لایریكی باسی لەوەیش كەس كە لەمساڵدا داوای 3،8 ملیار دۆلار هاوكاریان كردووە بۆ ناوچەی ساحل، بەڵام تا ئێستا سەدا 12ی بڕی پێویستی ئەو هاوكاریەیان كۆكردووەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.