Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:57

داواکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو نامەی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە چەند داواکارییەکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەخۆگرتووە، بڕیارە لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە پەسەند بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  چەند داواکارییەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، یەکێک لە داواکارییەکان بریتییە لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ڕێکخستنی دانوستان لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی لەسەر ئەو پرس و کێشانە بکرێت کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا بوونیان هەیە.

نێچیرڤان بارزانی لەو نامانەدا کە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردووە، لەبارەی چەند پرسێکی سیاسی دیکە داواکاری پێشکەش کردووە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەبڕیارێک بۆ نوێکردنەوەی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند بکات.

لە پڕۆژەبڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بە ماددەی 140 و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دراوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، زانراوە کە بڕیارە داواکارییەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند بکرێت.     

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.