Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 17:20

خۆڵبارین جارێكی دیكە دەوامی قوتابخانەكانی تاران رادەگرێت

لە ریزبەندی پیسبوونی هەوادا لە سەرانسەری جیهاندا لە ریزبەندی سێ شاری یەكەمدایە
کوردستان TV
100%

بەهۆی پیسبوونی هەوا، ئەمڕۆش دەوامی قوتابخانەكانی تارانی پایتەختی ئێران بۆ قۆناغەكانی بنەڕەتی و ناوەندی كرانە پشوو.
بەپێی میدیای ئێران، عابید مەلەكی ،جێگری سەرۆكی شارەوانی تاران، باسی لە ئاستی پیسبوونی هەوای شارەكە و ئەو رێوشوێنانەی كردووە كە گرتوویانەتەبەر.
عابید مەلەكی بە ئاماژەكردن بۆ كۆبوونەوەی گرووپی كاری دۆخی لەناكاو لەبارەی پیسبوونی هەوا رایگەیاند :بەهۆی دروستبوونی هەلومەرجی ناتەندروست بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەواوە، ئەمڕۆ دەوامی سەرجەم قوتابخانەكان لە تاران نابێت، بەڵام دەوامی زانكۆ و دامەزراوە حكوومییەكان ئاسایی دەبن.
دوێنێ بەهۆی پیسبوونی هەوا تا رادەیەكی بەرز لە تارانی پایتەختی ئێران، دەوامی ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكوومییەكانی كرانە پشوو.
تاران لە ریزبەندی پیسبوونی هەوادا لە سەرانسەری جیهاندا لە ریزبەندی سێ شاری یەكەمدایە، بەو هۆیەشەوە ناوبەناو دەوامی قوتابخانەكان تیایدا دەكرێنە پشوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.