فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگای چەك و پێگەیەكی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان لە ناوچەی مەسیافی گوندەوارەكانی حەما كردە ئامانج.
بە گوێرەی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگای چەك و پێگەی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان لە ناوچەی مەسیافی گوندەوارەكانی حەما كردۆتە ئامانج، كە بووە هۆی گڕگرتنی پێگە و گۆكا بەئامانجكراوەكان.
روانگەكە روونیشیكردۆتەوە كە بۆردومانەكان بوونەتە هۆی كوژرانی 4 سەربازی تیمی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی رژێمی سووریا كە لە نێوانیاندا ئەفسەرێك هەیە و برینداربوونی 13 كەسی دیكەی لێكەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.