Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:49

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل پێگەیەكی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە سوریا بۆردومان دەكەن

کوردستان TV
100%

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگای چەك و پێگەیەكی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان لە ناوچەی مەسیافی گوندەوارەكانی حەما كردە ئامانج.

بە گوێرەی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆگای چەك و پێگەی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان لە ناوچەی مەسیافی گوندەوارەكانی حەما كردۆتە ئامانج، كە بووە هۆی گڕگرتنی پێگە و گۆكا بەئامانجكراوەكان.
روانگەكە روونیشیكردۆتەوە كە بۆردومانەكان بوونەتە هۆی كوژرانی 4 سەربازی تیمی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی رژێمی سووریا كە لە نێوانیاندا ئەفسەرێك هەیە و برینداربوونی 13 كەسی دیكەی لێكەوتۆتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.