Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:26

ئێران.. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان چەند گەورە شارێک دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ناڕەزایی جەماوەریی بەرامبەر بە گرانی و بارودۆخی گوزەرانی خەڵک چەند پارێزگایەکی ئێرانی گرتووەتەوە.
ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ بڵاوی کردەوە، لە پارێزگاکانی خووزستان، لووڕستان، چارمەحاڵ و بەختیاری،کرماشان و هەروەها لە شاری فەشافۆی سەر بە پارێزگای تاران شاری کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد سەر بە پارێزگای یاسووج خۆپیشاندان لە  رۆژی پێنجشەممەی هه‌فته‌ی رابردوو دەستی پێ کردووە و خۆپیشاندەران دروشم دژ بەو رژێمە دەڵێنەوە و لە چەند شارێکیش هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی خۆپیشاندەرانی لە شەقامەکانی شارە جۆربەجۆرەکان، لەوانە جونقان، یاسووج، شەهرکۆرد، کازەرون، ئەندیمەشک و ئیزە پشتڕاست کردەوە.
میدیا ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێرانیش کە بارەگاکانیان لە دەرەوەی ئێرانە ئاشکرایان کرد، دوابه‌دوای درێژه‌دان بە خۆپیشاندانه‌كان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان، له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی ئێران هێڵی ئینته‌رنێتی پچڕاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.