Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:54

ئاگادارییه‌ك له‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ هاووڵاتییانی هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵات نه‌كه‌ن و به‌ڵكو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمرجنسی و فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوا بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی، ئاگادارتان دەکەینەوە بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لەمەودوا هەرکەسێک پێویستی بەچارەسەری پزیشکی هەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە ره‌چاو بكات:

1- گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی دەکرێن.

2- گشت حاڵەتەکانی شکان،  لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.

3- نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.

4- ئه‌و نەخۆشانه‌ی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات چارەسەر دەکرێن.

5-  بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت، جگە لە بەشی سووتان.

6-  نۆرینگەی دەرەکی، لەگەڵ بەشی راوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

7-  نەخۆشانی په‌یوه‌ست بە بەشی چاو و قورگ و لووت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن.

8-  تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی (122) چالاک دەبن بۆ وەڵام دانەوەی خێرا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.