Erbil 38°C دووشەممە 04 تەمووز 12:07

چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چاو بزانه‌

کوردستان TV
100%


 راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو له‌ رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاو،له‌زۆرێك له‌ وڵاتان ئه‌نجام ده‌درێن له‌سه‌ر شێواز و چۆنه‌یه‌تی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ، د. ئه‌دیب عقراوی پسپۆری چاو چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌رێگه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ده‌خاته‌ روو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌: 
‏‎راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو به‌لێزه‌ر ده‌كرێت یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری؟
‏‎له‌هیچ شوێنێكی دوونیا نه‌شته‌رگه‌ری خێلی به‌ لێزه‌ر ناكرێت، به‌ڵام به‌نه‌شته‌رگه‌ری ماسولكه‌كان خێلیه‌كه‌ راست ده‌كرێته‌وه‌ 
‏‎كامه‌ ته‌مه‌ن باشه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری خێلی؟
‏‎نه‌شته‌رگه‌ری خێلی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ نییه‌، ده‌كرێت له‌ ته‌مه‌نی 6 مانگی ئه‌نجامبدرێ تا ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ ...
‏‎نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چه‌ند كاتی ده‌وێ؟
‏‎له‌نیو سعات تا سعاتێك به‌ پێی ژماره‌ی ئه‌و ماسولكانه‌یه‌ كه‌ پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌.
‏‎نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ به‌ سركردنی لۆكالیه‌ یان گشتتی یه‌؟
‏‎له‌مناڵان ته‌نانه‌ت به‌ سڕكردنی گشتی ده‌كرێت، به‌لام له‌كه‌وران ده‌كرێت به‌ به‌نجی لۆكال بكرێت.
‏‎چاوی ته‌مبه‌ل نه‌شته‌رگه‌ری خێیلی بۆ ده‌كرێت؟
‏‎به‌ڵێ، به‌ڵام بۆ راستكردنه‌وه‌ی خێلییه‌ نه‌ك باشتركردنی بینین، به‌ڵام له‌منداڵان پێشتر چاره‌سه‌ری ته‌مبه‌لی ئه‌كرێت ئینجا راستكردنه‌وه‌ی خێلی چاو.
‏‎داوه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری كه‌ی هه‌ڵده‌گیرێت؟
‏‎داوه‌كان زۆر جار خۆیان بزر ده‌بن، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ به‌بێ ته‌قه‌لیش ئه‌نحامده‌درێت.
‏‎نه‌خۆش چه‌ند پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌خه‌وێندرێت؟
‏‎تا سعاتێك پاش به‌خه‌به‌ر بوون له‌ نه‌شته‌رگریه‌كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
‏‎نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ له‌یه‌ك چاو یان دوو چاو ئه‌نجام ده‌درێت؟
‏‎به‌پێی جۆری خێلی یه‌، جاری وا هه‌یه‌ له‌یه‌ك چاو یان دوو چاو ئه‌نجام ده‌درێ.
‏‎پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ چاو داده‌خرێت ده‌كرێت؟
‏‎ده‌كرێ دابخرێت و ده‌شكرێت دانه‌خرێت ، به‌پێی جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ ده‌بێت.
‏‎دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ نه‌خۆش ژانی ده‌بێت؟
‏‎نه‌خێر ته‌نها تۆزیك ده‌زورێته‌وه‌ .
‏‎سووربوون له‌ شوێنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
 له‌ نێوان 2- 3 هه‌فته‌ ئه‌مێنێت.
‏‎تا چه‌ند ده‌بێ نه‌چیته‌ سه‌ر كار پاش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌؟
‏‎له‌ماوه‌ی ۳ رۆژ تا ٥ رۆژ ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ركار.
‏‎چ شتێك قه‌ده‌غه‌یه‌ پاش نه‌شته‌رگه‌ری خێلی؟
‏‎شتێكی وا نییه‌ باس بكرێت.
‏‎من ئاگادار نه‌بووم تۆزێك چاوم خوراند كێشه‌ی ده‌بێ؟
‏‎نه‌خێر كێشه‌ نابێت.
‏‎زۆر جار پاش نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان ناتوانن چاویان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ كێشه‌ ده‌بێ؟
‏‎نه‌خێر رۆژی دووه‌م به‌ ئاسانی چاویان ئه‌كه‌نه‌وه‌.
‏‎من پێش نه‌شته‌رگه‌ری خێلی چاویلكه‌م هه‌بوو پێویست ئه‌كات بیگۆرم؟
‏‎نه‌خێر پێویست ناكات.
‏‎ئایا راسته‌ خێلی دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟
‏‎زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌م خێلی دووباره‌ ببێته‌وه‌.
‏‎من جارێك نه‌شته‌رگه‌ری خێلیم كردووه‌ ده‌كرێت جارێكی تر دووباره‌ بكرێته‌وه‌؟
‏‎به‌ڵێ زۆر ئاساییه‌.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.