Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 18:30

ئارسناڵ هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ عوسمان دێمبلی واژووبكات

کوردستان TV
100%


یانەی ئارسناڵ هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ عوسمان دێمبلی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا واژووبكات.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی ئارسناڵ بەنیازن دەستبەرداری نیكۆلاس پێپێی كۆت دیڤواری بن و لە شوێنی ئەو عوسمان دێمبلی بگوازنەوە ڕیزی تیپەكەیان، ئەویش بە ڕاسپاردەی میكێل ئارتیتای ئیسپانی و ڕاهێنەری گانارز كە بە تواناكانی دێمبلی سەرسامەو دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە پێكهاتەی تیپەكەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێز بكات.
 بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی یانە لەندەنیەكە ئامادەیە ئۆفەرێكی گرانبەها پێشكەشی دێمبلی بكات و مووچەیەكی زێتر لەوەی ئێستا لە بارسێلۆنا وەری دەگرێت بۆی خەرج بكات، لەسەر ئەم بنەمایەش بەرپرسانی ئارسناڵ دەستیان بە گفتوگۆ كردووە لەگەڵ بریكاری كارەكانی یاریزانەكە، هاوكات بارسێلۆنا لەسەر داوای چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنەرەكەی لە هەوڵ دایە گرێبەستی دێبملی درێژبكاتەوە كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەكەی تەواودەبێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.