Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 00:10

ئێران 15 چاڵاكوانی كورد ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم 15 چاڵاكوانی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، له‌مانگی رابردوودا، لانی کەم 15 چاڵاكوانی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای 12 ساڵ و3 مانگ بەندکران و هەروەها ساڵێک و 11 مانگ و 4 ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێڕدراویان بە سەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە چاڵاكوانێكی ئافره‌ت و  میدیاکارێک و هەروەها کەسایەتییەکی ئایینی کورد لە ناو ئەو کەسانەدا کە سزایان بە سەردا سەپاوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، زیاترین سزاکان کە 5 حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی و ئەکبەر میرزایی بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌: 
چاڵاكوانی سیاسی: 15 حاڵەت کە دەکاتە 100%ی کۆی حاڵەتەکان
چاڵاكوانی مەدەنی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
چاڵاكوانی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: 9 حاڵەت (1 چاڵاكوانی ئافره‌ت و 8 چاڵاكوانی پیاو)
ئورمیە: 6 حاڵەت (6 چاڵاكوانی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز: 5 حاڵەت
لقی 101ی دادگای تاوانەکانی شنۆ: 2 حاڵەت
لقی یەکی دادگای شۆڕشی شنۆ: 1 حاڵەت
لقی یەکی دادگای سەربازی ئورمیە: 1 حاڵەت
لقی 101ی دادگای تاوانەکانی کامێران: 2 حاڵەت
دادگای شۆڕشی نەغەدە: 2 حاڵەت


ناوی ئەو کەسانە بە شێوەی خوارەوەیە؛

1- شێرزاد مامەندی خەڵکی شنۆ سزای 2 ساڵ بەندکران
2- حەیدەر عەلیزادە خەڵکی شنۆ سزای 4 ساڵ بەندکران
3- واحید شێخ محەممەدی خەڵکی شنۆ سزای 6 مانگ بەندکران
4- عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی بانە سزای 3 مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
5- هۆشار شەعبانی خەڵکی بانە سزای 8 مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
6- ئەحمەد مەولوودی خەڵکی سنە سزای 5 مانگ بەندکران
7- حەسەن خەلیانی خەڵکی نەغەدە سزای 5 مانگ بەندکران
7- محەممەد میرزا ڕەحمانی خەڵکی کامێران سزای 3 مانگ و 1 ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
9- ئامانج قوربانی خەڵکی کامێران سزای 3 مانگ و 1 ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
10- سیروان قوربانی خەڵکی کامێران سزای 3 مانگ و 1 ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
11- بورهان کەمانگەر خەڵکی کامێران سزای 3 مانگ و 1 ڕۆژ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
12- محەممەد سدیق عەزیزی خەڵکی شنۆ سزای 2 ساڵ و 6 مانگ بەندکران
13- زەمانە زێویە خەڵکی سەقز سزای 10 مانگ بەندکران
14- محەممەد سەلیمی خەڵکی سەقز سزای 11 مانگ بەندکران
15- میقداد حەسەن نەژاد خەڵکی سەقز سزای 6 مانگ بەندکران

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.