Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:09

له‌ باسكه‌ی ئه‌وروپا ئۆلۆمپیاكۆس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مۆناكۆ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی چارەگی كۆتایی خولەكەدا، یانەی ئۆلۆمپیاكۆس بە نەوەدوچوار خاڵ بەرامبەر بە هەشتاوهەشت خاڵ لە یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی ئۆلۆمپیاكۆس ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە ماوەی چوارەم، تا لە كۆتاییدا، بە جیاوازی شەش خاڵ ڕووبەڕوو بوونەوكەیان بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد، یاریزان شاكێل ماكیسیچ ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی ئۆلۆمپیاكۆس بینی و هەژدە خاڵی بۆ تیپەكەی تۆماركرد.
 لەو لاشەوە یاریزان مایك جیمس بیستوچوار خاڵی بۆ مۆناكۆ بەدەستهێنا، بەم ئەنجامەش تیپە یۆنانیەكە سێیەم یاری لە قۆناغی چارەگی كۆتایی بردەوە لەبەرامبەر دوو دۆڕان و بەو هۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەش یاری لەگەڵ یانەی ئەنادۆلۆ ئێفێس پێلسنی توركی دەكات، لە یاریەكەی دیكەی قۆناغی پێش كۆتایی و لە ڕووبەڕوو بوونەوەی كلاسیكۆدا، بارسێلۆناو ڕیال مەدرید یاری له‌به‌رامبه‌ر یەكتر دەكه‌ن.
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.