Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 06:08

نرخی نەوت بەرزبۆوە

کوردستان TV
100%

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە106 دۆلارو 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە4-5-2022 لەكاتژمێر 08:56 خوولەكی بەیانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكاندا بە106 دۆلارو 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی بەرمێلێك نەوتی خاوی تێكساس بە103 دۆلار و 66 سەنت فرۆشرا.
دوێنێ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەكاتی داخستنی بازاڕدا بە104 دۆلارو 97سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
جێگای ئاماژەیە عێراق لە مانگی نیساندا رۆژانە سێ ملیۆن و 380 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكردووە كەكۆی داهاتەكەی زیاتر لە 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.