Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:35

له‌ڕۆژانی جه‌ژندا فلیمی سینه‌مایی (ئه‌زموون) نمایشده‌كرێت

کوردستان TV
100%

فیلمی سینه‌مایی (ئه‌زموون) له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژانی دوایی له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان نمایشده‌كرێت.

(ئه‌زموون) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی و نواندنی (ئاڤان جه‌مال، ڤانیا سالار، شوان عه‌تووف، حسێن حه‌سه‌ن، هۆشیار نێروایی) و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری دیكه‌ كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانییه‌، له‌وانه‌ (براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سانتا باربارا له‌ ئه‌مریكا، براوه‌ی خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانی كارلۆڤی ڤاری له‌ چیك، براوه‌ی خه‌ڵاتی ژوریی مۆنس له‌ به‌لجیكا)، له‌گه‌ڵ چه‌ندین خه‌ڵات و نمایشكردنی له‌زۆرینه‌ی سینه‌ماكانی جیهان.

فیلمی ئه‌زموون چیرۆكی زۆرینه‌مان ده‌گێڕێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌حه‌تییانه‌ی كه‌وا له‌ پرۆسه‌ی خوێندندا رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌، چیرۆكی قوتابییه‌كی پۆلی 12 ده‌خاته‌ پێش چاوی بینه‌ران كه‌ له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باشه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵدا، به‌ڵام ڕووداوه‌كان به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ده‌یبه‌ن.

فیلمی سینه‌مایی ئه‌زموون له‌م شوێنانه‌ نمایشده‌كرێت: هه‌ولێر - ئیمپایه‌ر سینه‌ما / فامیلی مۆڵ سلێمانی - سینه‌ما سالم دهۆك - دهۆك مۆڵ سینه‌ما كه‌ركوك - تایم سه‌نته‌ر سینه‌ما

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.