Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 19:45

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز سەركەوتنی به‌سه‌ر تۆرنتۆ ڕاپتۆرز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە قۆناغی پلەی ئۆفی خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدوسیی و دوو خاڵ بەرامبەر بە نەوەدوحەوت خاڵ لە تیپی تۆرنتۆ ڕاپتۆرزی میوانداری بردەوە.
 یاریزانانی فیلادێلفیا ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە هەردوو ماوەی سێیەم و چوارەم، تا لە كۆتاییدا بە جیاوازی سیی و پێنج خاڵ سەركەوتنیان بۆ تیپەكەیان بەدەستهێنا كە ئەمەش چوارەم بردنەوەی فیلادێلفیا بوو لە قۆناغی پلەی ئۆفی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی خولەكە لەبەرامبەر دوو دۆڕان.
 بەم ئەنجامەش فیلادێلفیا گەیشتە گەڕی دووەمی قۆناغی پلەی ئۆف و لەم گەڕەش ڕووبەڕووی تیپی مەیامی هیت دەبێتەوە، یاریزان جۆیل ئێمبید ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی فیلادێلفیا بینی و سیی و سێ‌ خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، جەیمس هاردینی هاوكارەكەشی بیستودوو خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان كریس بۆشێر بیستوپێنج خاڵی بۆ تۆرنتۆ تۆماركرد.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.