Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:38

ناومی ئۆساكا گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌درید

کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی ژاپۆنی ناومی ئۆساكا گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌دریدی ئیسپانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئۆساكای پۆلێنكراوی سیی و شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئه‌ناستاسیا پۆتاپۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 ئۆساكای ته‌مه‌ن بیستوچوار ساڵ ئاستێكی به‌رزی له‌ یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م، له‌م قۆناغه‌ش ئۆساكا ڕووبه‌ڕووی سارا سۆریبێسی ئیسپانی و پۆلێنكراوی چلوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئایلا تۆملیانۆڤیچی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، شه‌ش دوو بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، موگوروزا یاری له‌گه‌ڵ ئه‌نێلیانا كالینینای ئۆكرانی ده‌كات.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.