سه‌باره‌ت به ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی مه‌دریدی كراوه، ئیگا سواتیكی كچه تێنسزانی پۆله‌ندی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان، كشانه‌وه‌ی خۆی له پاله‌وانیه‌تیه‌كه راگه‌یاند.
سواتیك له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كرد كه به‌هۆی زۆری خشته‌ی یاریه‌كان، جه‌سته‌ی پێویستی به پشوودانه، دووپاتیشیكردوه كه به هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر له ماوه‌ی رابردوو توانی چوار نازناو بباته‌وه، بۆیه ئێستا كاتی پشوودان و حه‌سانه‌وه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گونجاوی بۆ نه‌ره‌خساوه تا پشوو به ده‌سته‌كانی بدات به‌شێوازێكی دروست.
ئه‌م كچه تێنسزانه نه‌یشارده‌وه به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی رۆما ده‌كات كه بڕیاره له نۆی مانگی داهاتوو ده‌ست پێ بكات، دواتریش پاله‌وانیه‌تی كراوه‌ی فه‌ره‌نسای به‌دوادا دێت كه بۆ یه‌كه‌مجار له سالی دووهه‌زاروبیست نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، سواتیكی ته‌مه‌ن بیست ساڵ كه له‌م مانگه‌دا دوای وازهێنانی ئاشلی بارتی ئوسترالی له یاریكردن هاته پۆلینی یه‌كه‌می جیهان، دوایین نازناو پاڵه‌وانیه‌تی شتوتگارت بوو كه به‌ده‌ستی هێنا، له ماوه‌ی دوو مانگی رابردووش‌دا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی ژاپۆن و ئیندیان وێلز و مه‌یامی و ده‌وحه‌ی برده‌وه.
ئیگا سواتیكی كچه تێنسزانی پۆله‌ندی كشانه‌وه‌ی خۆی له پاڵه‌وانیه‌تی مه‌درید راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.