رافائیل نادال تێنسزانی ئیسپانی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی مه‌دریدی ئیسپانی، نادالی خاوه‌ن پۆلینی چواره‌می جیهان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌گه‌رچی كاتێكی كه‌می له‌پێشه تا ئاماده‌كاری پێویست بكات، به‌ڵام ئاره‌زوویه‌كی زۆری یاریكردنی هه‌یه‌و هه‌وڵ ده‌دات به‌ئاستێكی به‌رز له پاڵه‌وانیه‌تی مه‌درید ده‌ربكه‌وێت.
پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌زار پۆینتی له‌سه‌ره‌و ساڵانه له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ ئه‌م وه‌رزه له یه‌ك تا هه‌شتی ئایار سازده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به رۆجیر فیدرێری سویسریش كهپار ساڵ به‌هۆی پێكانه‌وه له پاڵه‌وانێتی ویمبلدۆن دوركه‌وته‌وه، جه‌ختیكرده‌وه له پاڵه‌وانیه‌تی بازلی سویسرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی، به‌مه‌ش فیدرێر ناتوانێت ئه‌مساڵ به‌شداری له ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی ویمبلدۆن بكات، به‌لكو له تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو له رێگه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی بازلهوه ده‌گه‌رێته‌وه نێو ركابه‌ریه‌كانی تۆپی زه‌رد، فیدرێر له رابردوو ده جار نازناوی پاڵه‌وانێتی تێنسی بازلی به‌ده‌ستهێناوه.
نادال ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی مه‌درید
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.