له یاری گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر ده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر یاریگای ریدبۆل ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی گلاسكۆ رینجه‌رزی سكۆتله‌ندی ده‌كات.
هه‌ردوو یانه دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان بۆ ئه‌م یاریه سازكرد له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی شایسته، ئه‌ركی رینجه‌رز بۆ ئه‌م یاریه قورسه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له تواناكانی هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه‌ی ئه‌لفریدۆ مۆریلۆس و كیمار رۆڤی بێبه‌ش ده‌بێت.
له‌باره‌ی یاریه‌كه‌وه جیۆڤانی ڤان برۆنكهۆرست راهێنه‌ری گلاسكۆ رینجه‌رز دووپاتیكرده‌وه كه ئاماده‌كاری گونجاویان بۆ ئه‌م یاریه كردوه‌و به پلانی هێرشبردن یاری ده‌كه‌ن له‌پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گۆڵ تۆماركردن بۆ تیپه‌كه‌یان، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راهێنه‌ری گلاسكۆ رینجه‌رز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای سه‌یركردنی شێوازی یاریكردنی لایپزیگ پلانێكی گونجاو داده‌رێژن تا به ئاستێكی باش ده‌ربكه‌ون و ئه‌نجامێكی شایسته تۆماربكه‌ن.
له خولی ئه‌وروپا ئه‌مشه‌و لایپزیگی ئه‌ڵمانی میوانداری یانه‌ی گلاسكۆ رینجه‌رزی سكۆتله‌ندی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.