له گه‌ڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی گه‌شتی به‌ریتانیای كردوه بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی وێستهام یونایتد.
یاریزانانی فرانكفۆرت به بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌بنه میوانی وێستهام، له‌به‌رئه‌وه‌ی له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی توانیان مێژوویه‌ك بۆ یانه‌كه‌یان بنوسنه‌وه كاتێك له یاریگای كامپ نۆ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا.
لای خۆیه‌وه پیته‌ر فیچه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی فرانكفۆرت پێشنیازی كرد له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یاری به‌رامبه‌ر یانه‌ی وێستهام یونایتد، هانده‌رانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی باگنهام ئاهه‌نگ بگێڕن، سێ هه‌زار هانده‌ری ئه‌ڵمانیا بلیتی یاری به‌رامبه‌ر وێستهامیان به‌ده‌ستهێناوه كه له‌سه‌ر یاریگای له‌نده‌نی ئۆلۆمپی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌باره‌ت به یاری گه‌رانه‌وه‌ش رۆژی پێنجی ئایاری داهاتوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا سازده‌كرێت.
له خولی ئه‌وروپا ئه‌مشه‌و ئینتراخت فرانكفۆرت ده‌بێته میوانی وێستهام یونایتد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.