Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:36

تێنسزانی رووسی ئه‌ندریا رۆبلیڤ سێیه‌مین نازناوی له‌وه‌رزی ئه‌مسال به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


 
 له‌جیهانی تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی بلگراد، تێنسزانی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی رووبه‌رووی تێنسزانی رووسی ئه‌ندریا رۆبلیڤ بۆوه‌، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تێنسزان به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی شه‌ش دوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆبلیڤ ته‌واو بوو، له‌كۆمه‌له‌ی دووه‌م جۆكۆڤیچ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری و توانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش براوه‌ بێت و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ چووه‌ كۆمه‌له‌ی سێیه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، له‌م كۆمه‌له‌یه‌ دوور له‌پێشبینیه‌كان رۆبلیڤی رووسی نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌شكردو توانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی شه‌ش هیچ بباته‌وه‌.
 به‌م جۆره‌ رۆبلیڤی ته‌مه‌ن بیست و پێنج سالان توانی سێیه‌مین نازناو له‌وه‌رزی ئه‌مسال به‌ده‌ست بێنێت، هاوكات كۆی نازناوه‌كانی له‌جیهانی تۆپی زه‌رد گه‌یانده‌ یانزه‌ نازناو له‌به‌رامبه‌ردا جۆكۆڤیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بۆ سێیه‌مین جار نازناوی تێنسی بلگراد به‌رز بكاته‌وه‌.  


                                            

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.