ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، دانیل میدڤیدڤی ڕوسی و تێنسزانی خاوه‌ن پۆلینی دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان هه‌ره‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له پاله‌وانیه‌تی ویمبلدۆنی كراوه‌ی له‌سه‌ره.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی زه تایمزی به‌ریتانی بلاویكرده‌وه ڕیكخه‌رانی پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆن به‌شداربوونی تێنسزانانی رووسیا له پاله‌وانیه‌تی ویمبلدۆن به دوور ده‌زانن، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌پاندنی سزای قه‌ده‌غه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر یاریزانانی رووسیاو بیلارووسیا، له بیست و چواری شوباتی رابردووه‌وه تێنسزانی رووسیا و بیلاروسیا به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی پیشه‌گه‌ری پیاوان و خانمانیان ده‌كرد له ژیر ئالایه‌كی بێ لایه‌ن، به‌لام ئێستا بۆ هه‌ر سێ پاله‌وانیه‌تیه گه‌وره‌كه‌ی گراندسلام كه ماون به دووردهزانرێت رێگه به‌م تێنسزانانه بدرێت به‌شداری بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه ئه‌نجوومه‌نی تێنسی به‌ریتانیا به فه‌رمی رایگه‌یاند تێنسزانانی رووسیا و بیلارووسیا ناتوانن به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تی ویمبلدۆن بكه‌ن، بۆیه دانیل میدڤیدڤی خاوه‌ن پۆلینی دووه‌می جیهانی و ژماره‌یه‌ك له تێنسزانانی دیكه‌ی ڕوسیا‌و بیلاڕوسیا له پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆن و ركابه‌ریه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی بێ به‌ش ده‌بن.
دانیل میدڤیدڤی ڕووسی هه‌ره‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی له پاله‌وانیه‌تی ویمبلدۆنی كراوه‌ی له‌سه‌ره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.