Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 05:34

بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە هیران جێبەجێدەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  رایگەیاند: لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پرۆژەی دروستكردن و دانانی قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەمەشداوە كە  گوژمەی پرۆژەكە 215,305,000 دووسەد و پازدە ملیۆن و سێسەد و پێنج هەزار دینارە و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، ئیستا بەشێكی زۆری پرۆژەكە تەواو كراوە كە ماوەی تەواوكردنی سەرجەم قۆناغەكانی پرۆژەكە 100 ڕۆژە.
هەروەها دەشڵێت: وێڕای ئەوە ئیستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.