Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 05:09

چاوەڕوان دەكرێت فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات

کوردستان TV
100%

ئۆتۆمبێلی كارەبایی گرنگییەكی زۆری هەیە لەبارەی كەمكردنەوەی دەرچوونی ئەو گازانەی سەرچاوەكانیان كەرتی گواستنەوەیە، لەبەر ئەوە ماركەكانی ئۆتۆمبێل وەبەرهێنان و مۆدێلی ماركەكانیان لەو بوارەدا بەخێرایی زیاد كردووە.
هاوكات گۆڕان لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی كارەباییدا بە هەمان خێرایی لە فرۆشتنیشدا رەنگی داوەتەوە، ساڵی رابردوو گەشەسەندنی روون لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانیدا بەتەواوی لە بواری ئۆتۆمبێلی كارەباییدا بوو.
لە پاش ژمارەی فرۆشی ساڵی رابردوو، تێكڕای ژمارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جیهاندا گەیشتە 16 ملیۆن.
لە 2021دا، بەكارهێنانی كارەبا لە ئۆتۆمبێلی كارەباییدا بە تێكڕایی لە جیهاندا گەیشتووەتە 30 تێراوات كاتژمێر كە یەكسانە بە بەرهەمهێنانی یەك ساڵی كارەبا لە ئیرلاند.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.