Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:43

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌تلانتا هۆكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر شارلۆت هۆرنێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی شیاندن بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی ئه‌تلانتا هۆكس به‌ سه‌د و سیی و دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوسێ خاڵ له‌ تیپی شارلۆت هۆرنێتسی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی ئه‌تالانتا ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی بیست و نۆ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تالانتا گه‌یشته‌ گه‌ڕی دووه‌می شیاندن بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆف و له‌ یاریه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌دا ڕووبه‌رووی تیپی كلیڤلاند كاڤالیرس ده‌بێته‌وه‌، یاریزان ترای یۆنگ ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌تالانتا كه‌ بیست و چوار خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دی ئاندرێ هانتێری هاوكاره‌كه‌شی بیستودوو خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان لامیلۆ پاول بیستوشه‌ش خاڵی بۆ شارلۆت تۆماركردو تیپه‌كه‌شی هیچ ئومێدێكی نه‌ما بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆف.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.