Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:40

دیمترۆڤ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی تێنسی مۆنتی كارلۆ

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تی مۆنتی كارلۆ ماسته‌رز، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی رووسی خاوه‌ن پۆلینی بیست و نۆیه‌می جیهانی گریگۆر دیمترۆڤ رووبه‌رووی هاوتا نه‌رویژیه‌كه‌ی كاسپه‌ر رۆد بۆوه‌.
 یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی دیمترۆڤ ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ دیمترۆڤ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی تێنسی مۆنتی كارلۆ، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان تێنسزانی ئه‌رژه‌نتینی دیگۆ شوارتزمان و لۆرینزۆ مۆسیتی ئیتالی، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار شوارتزمان زۆر به‌ئه‌سته‌م به‌دوو كۆمه‌له‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك براوه‌بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، چوار شه‌ش، سێ شه‌ش، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ شوارتزمان گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فریتز رووبه‌رووی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی سبستیان كوردا بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولا، دواجار تایلۆر هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، حه‌وت پێنج برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تایلۆر خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزانی یۆنانی ستیڤانۆ تسیتیباس له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی سربی لاسلۆ دیری یاری كرد، تسیتیباس له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و په‌نجاو چوار خوله‌ك یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت پێنج ، حه‌وت شه‌ش، یاری نێوان ئه‌ندریا رۆبلیڤی رووسی و جانیك سینه‌ری ئیتالی، به‌هه‌مان شێوه‌ یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوانیان به‌رێوه‌چوو، دواجار تێنسزانه‌ ئیتالیه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك براوه‌ یاریه‌كه‌ بوو.  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.