زیانه‌كانی به‌كارھێنانی ده‌رزی ستیرۆید (Anabolic steroids( ده‌رمانی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان) له‌لایه‌ن یاریزانانی له‌شجوانی ،ئه‌م ده‌رزیه یه‌كێكه له‌و ده‌رزیانه‌ی كه ده‌بێت ته‌نھا پزیشك بنوسێت و ته‌نھا ده‌رمانسازیش بۆی ھه‌یه بدات به نه‌خۆش كه بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی زۆر تایبه‌تمه‌ند دروستكراوه و رێگه پێدراوه به‌كار بێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ھه‌ره‌مه‌كی به‌كار دێت له‌لایه‌ن وه‌رزشوانان بۆ گه‌وره‌كردنی ماسولكه و توانه‌وه‌ی چه‌وری ،به‌ڵام كاتێك زیانه‌كانی ئه‌م ده‌رزیه ده‌زاندرێتراسته‌وخۆ به‌یه‌كجاری وازی لێ ده‌ینن.
له‌م ڕوانگه‌وه هه‌ردوو دكتۆر د. سیڤان جبار پزیشكی پسپۆری فیسیۆلۆجی مێشك و ده‌مار و د . ئامانج محسن گه‌ردی پزیشكی پسپۆری ئیسك و شكان زایانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزییه به پێی پۆلینی تایبه‌تمه‌نده‌كان له چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌ن روو:
زیانه‌كانی كاتێك له‌لایه‌ن پیاوان به‌كار دێت
1.نه‌زۆكی چونكه ده‌بێته ھۆی كه‌مكردنی ژماره‌ی تۆ و پوكانه‌وه‌ی ھێلكه گونه‌كان
2.لاوازی سێكس
3.وه‌رینی پرچ
4.گه‌وره‌بوونی مه‌مك
5.شیرپه‌نجه‌ی پرۆستات
6.لاوازی توانای سیكس
7.تلیف (ره‌قبوون و وشكبونی) ماسولكه كه سه‌ره‌تا له ھێلكاری ده‌مار ده‌رده‌كه‌وێ
زیانه‌كانی كاتێك له‌لایه‌ن ئافره‌ت به‌كار دێت
1.زیادبوونی موو له ده‌موو چاو و له‌ش
2.پوكانه‌وه‌ی مه‌مك
3.گربوونی ده‌نگ
4.ئاوسانی ئه‌ندامی زاوزێ
5.وه‌رینی قژ
6.تێكچونی سوری مانگانه
زیانه‌كانی كه له ھه‌ردوو ره‌گه‌ز روو ده‌دات
1.زیادبوونی ئه‌گه‌ری جه‌لته‌ی مێشك و دڵ
2.وه‌ستانی جگه‌ر و گورچیله
3.زیادببونی په‌ستانی خوێن
4.مه‌ینی خوێن
5.زیادبوونی كۆلیسترۆل له خوێن
6.له كۆتاییه‌دا هه‌ردوو دكتۆره‌كه ده‌ڵێت"ھه‌روه‌ھا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی ده‌بێت به خه‌مۆكی و توندره‌ویی و گۆران له باری ده‌روونی به‌به‌رده‌وامی و ھه‌لسوكه‌وتی شێتانه یه‌كێك له كاریگه‌ریه ھه‌ره خراپه‌كان ئالوده‌بوونه به‌م ده‌رمانه كه ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنی ئاسان نیه
ئه‌م وێنانه یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی ھه‌ولێره كه‌م ئه‌م ده‌رزیه‌ی به‌كار ھێناوه بۆ گه‌وره‌كردنی ماسولكه و نه‌مانی چه‌وری به‌لام به‌داخه‌وه توشی تلیف (ره‌قبوون و وشك بوونی ) ماسولكه‌ی قۆڵ بووه كه له‌لایه‌ن به‌رێز د سیڤان جبار (پسپۆری فیسیۆلۆجی و مێشك و ده‌مار ) ده‌ست نیشان كراوه له رێگه‌ی ئامێری تایبه‌ت ".
ئا- كامران
زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.