بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 1-3-2022 بۆ 31-3-2022 (3٫970) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری یان كردووە لەشاری سلێمانی و لەو ژمارەیە (1٫293) نەخۆش داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو( 942) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون كە (492) یان كوڕ بوون و (450) منداڵیان كچ بووە و (584)منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی دیكەش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری( 561 ) منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و ( 19 ) حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و( 73) حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و( 8 )حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و( 1٫018) سۆناریش گیراوە.
سلێمانی .. لەماوەی یەك مانگدا 942 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان لەدایك بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.