Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:29

له‌ خولی ئیتاڵیادا ڤیۆرنتینا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ناپۆلی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە گەری سی و دووی خولی ئیتالیا، یانەی ناپۆلی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ بەیانەی ڤیۆرنتینا دۆرا، لەسەرەتای یاریەكە هەردوولا بەگەرم و گوری دەستیان بەیاریكرد، لەخولەكی بیست و نۆ نیكۆلاس گۆنزالیس گۆلی پێشكەوتنی بۆ ڤیۆرنتینا تۆماركرد، گێمی یەكەم ڤیۆرنتینا بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
 لەگێمی دووەم ناپۆلی زۆر هەولیدا تا لەخولەكی پەنجاو هەشت درایس میرتینز گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بۆ ناپۆلی بەدەستهێنایەوە، ئەمجارەیان لەخولەكی شەست و شەش جۆناسان دووەم گۆلی بۆ تیپی میوان تۆماركردو ئەركی ناپۆلی جارێكی دیكە ئەستەم كرد.
 لەخولەكی حەفتاو دوو ئەرسۆر كابرال گۆلی سێیەمی بۆ ڤیۆرنتینا تۆماركرد، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی لەخولەكی هەشتاو چوار بەواژووی یاریزان ڤیكتۆر ئۆسمین گۆلێكی تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەم كردەوە.
 بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ بەسەركەوتنی یانەی ڤیۆرنتینا تەواو بوو، بەمەش لەخانەی سێیەم ماوە بەشەشت و شەش خال و جیاوازی خالەكانی لەگەڵ میلانی پێشەنگ بووە دوو خاڵ.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.