كچە یاریزانی ئیسپانی پاولا بادۆسا گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی چارلستۆنی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی خانمان، لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەكەدا.
بادۆسای پۆلێنكراوی سێیەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە كلایەر لیوی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی هەشتاونۆیەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە، یاریەكە دوو كاتژمێرو سیی خولەك درێژەی كێشا، ئەنجامی كۆمەڵەكانیش سێ شەش، حەوت شەش، شەش یەك بوو، بە بردنەوەی لەم یاریەدا.
بادۆسای تەمەن بیست وچوار ساڵ تۆڵەی خۆی لە كلایەر لیو كردەوە كە پێشتر لە ساڵانی دووهەزاروحەڤدەو دووهەزاروهەژدە دوو یاری لەسەریەكی بەم كچە تێنسزانە ئەمەریكیە دۆڕاندبوو، لە قۆناغی داهاتوودا، بادۆسا ڕووبەڕووی بێلیندا بێنشیچی سویسری و پۆلێنكراوی بیستویەكەمی ڕیزبەندی جیهان دەبێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.