لە هەفتەی سیی و یەكەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا، كاتژمێر دەی ئهم شهو بەكاتی هەولێر، یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان میوانداری یانەی خیتافی دەكات.
ئەم یاریە لە كاتێكدایە كە لە گەڕی پێشووی لالیگا یانەی شاهانە سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی سێلتاڤیگۆی میوانداری بردەوە.
دواتر لە گەڕی چوونی قۆناغی چارەگی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و لە لەندەن، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك و بە هاتریكی كەریم بێنزیما سەركەوتنی لەبەرامبەر یانەی چێڵسی میوانداری بەدەستهێناو نیوەی ڕێگای بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی خولەكە بڕی، ئێستاش ڕیال مەدرید خاوەنی شەست و نۆ خاڵە لە سەرووی لیستی ڕیزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیایه ، لەو لاشەوە خیتافی سیی و دوو خاڵی هەیەو لە پلەی چواردەمی ڕیزبەندی دێت، لە یاری قۆناغی یەكەمی نێوانیانداو لە سەرەتای ئەمساڵ، خیتافی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە ڕیال مەدریدی بردەوە، لە یاریەكی دیكەی هەفتەی سیی و یەكەمی لالیگاو لە كاتژمێر پێنج و پازدە خولەكی ئێوارەی ئهمرۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە دەبێتە میوانی یانەی ڕیال مایۆركا.
له لالیگادا ئهمشهو 2 یانهكهی مهدرید رووبهرووی یانهكانی خیتافی و ڕیاڵ مایۆڕكا دهبنهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.