یاریزانی ئیسپانی كارلۆس ئەلكاراز گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مەیامی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی لە ئاستی پیاوان.
لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، ئەلكارازی پۆلێنكراوی شازدەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك لە میۆمیر كێكمانۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی چل و هەشتەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە، یاریەكە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی بەهێزی لە نێوان هەردوو یاریزان بەخۆوە بینی كە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر و بیست و سێ خولەك درێژەی كێشا، ئەنجامی كۆمەڵەكانیش شەش حەوت، شەش سێ، حەوت شەش بوو.
لە قۆناغی پێش كۆتاییدا، ئەلكاراز ڕووبەڕووی هوبێرت هوركاشی پۆڵەندی و پۆلێنكراوی دەیەمی ڕیزبەندی جیهان و خاوەنی نازناوی پارساڵی پاڵەوانێتیەكە دەبێتەوە كە ئەویش لە قۆناغی چارەگی كۆتاییدا، بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووەمی ڕیزبەندی جیهان تۆماركرد، ئەم یاریەش دوو كاتژمێرو سێ خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان حەوت شەش، شەش سێ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.