Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 10:49

وەزارەتی کارەبا: ڕاکێشانی بۆری غاز لە ھەولێره‌وه‌ بۆ دھۆک له‌ جێبەجێکردن دایە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکەوە کە ڕاکێشانی بۆری غاز لە ھەولێر بۆ دھۆک دەبێت، ھەزار مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: لە پارێزگای دھۆک کۆمەڵێک یەکەمان کار ناکەن بەھۆی نەبوونی غاز، بۆیە ئێستا پڕۆژەیەک لە جێبەجێکردن دایە کە ڕاکێشانی بۆری غاز دەبێت لە ھەولێر بۆ دھۆک، بۆ ئەوەی ئەو یەکانە بکەونە کار و بەرھەمەکەیان بچێتە ناوتۆڕی کارەبای نیشتیمانی و بەرھەم زیاد ببێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئەو یەکانە بکەونە کار ھەزار مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆری کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا و باشتربوونی دۆخی کارەبا، چونکە ھەزار مێگاوات گەلێک زۆرە، بەڵام بەھۆی نەبوونی غاز وەستاون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژەکە دەستی پێکردووە و ھەرکاتێک ڕاکێشانی بۆریەکە تەواو بێت غاز بۆ ئەو یەکانە دابین بکرێت دەست بە کارکردن دەکەن و بەرھەمەکەش زیاد دەبێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.