Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:38

كچه‌ یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیگا سویاتێك گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی

کوردستان TV
100%


 
 له‌ پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی پۆڵه‌ندی ئیگا سویاتێك به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڤیكتۆریا گۆلوبیچی سویسری و پۆلێنكراوی چل و دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی سێیه‌م.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو چوارده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سفر بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش سویاتێك له‌ پله‌ی دووه‌مه‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی جیهان، ئه‌ویش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ وازهێنانی یه‌كجاره‌كی ئاشلی بارتی ئوستڕالی كه‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌نده‌كه‌ی جێهێشت، له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، سویاتێك ڕووبه‌ڕووی مادیسۆن برینگیلی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی خانماندا، پاولا بادۆسا جیلبێرتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماری بۆزكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی هه‌شتاوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێرو سێ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، حه‌وت پێنج بوو، له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، بادۆسا یاری له‌گه‌ڵ یولیا پوتینتسێڤای كازاخستانی ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.