Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:41

كوردستان.. ئه‌مڕۆ له‌یادی رۆژی جیهانی شانۆ چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان TV
100%


27ی ئادار رۆژی جیهانی شانۆیه‌، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهان چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت" له‌كوردستانیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌درێت.
 له‌ شاری هه‌ولێر ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌ هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شانۆوه‌ مه‌راسیمێك ساز ده‌كات ،كه‌ چه‌ندین چالاكی له‌ خۆ ده‌گرێت، له‌ هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ كاتژمێر 11ی به‌یانی به‌رێوه‌ ده‌چێت.
له‌شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27-3-2022 كاتژمێر 5ی ئێواره‌ شانۆگه‌ری (دوارۆژه‌كانی بابلۆ)  له‌ هۆڵی ته‌وار نمایش ده‌كرێت له‌ ده‌رهێنانی شوان كه‌ریمه‌،هه‌ر له‌ شاری سلێمانی چه‌ندین چالاكی تر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. 
له‌ شاری دهۆك  شانۆیی "دوورترن شار"له‌  نووسینی ره‌سوا بانگین  و ده‌رهێنانی "سامانه‌ میرزایی "  نواندنی سامانه‌ میرازایی ، موژگان عه‌سكه‌ری .كاتژمێر 12:30له‌هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی دهۆك له‌رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ نمایش ده‌كات. 
له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ یادی رۆژی جیهانی شانۆ  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ بجه‌ چالاكی هونه‌ری قوتابخانه‌كان به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، سه‌ندیكاری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆماوه‌ی  4 رۆژ فیستڤاڵه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌بات چه‌ندین تیپی شانۆیی قوتابخانه‌كان به‌شدار ده‌بن.
شانۆگه‌رییه‌كان ،له‌ هۆڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و هۆڵی ئاماده‌یی شه‌هیدانی كیمیاباران نمایش ده‌كرێن.
له‌ شاری سۆرانیش ئه‌مڕۆ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شانۆ، شانۆگه‌ری (بارانی ژێرخۆر هه‌تاوو) له‌ نووسینی (عه‌بدولستار ناسر) ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی (ئاواره‌عه‌بدولره‌حمان ته‌ها) له‌ نوواندنی هه‌ریه‌ك له‌  (مسته‌فا كه‌ریم، ڕه‌وا سۆران، شیلان فه‌رمان) نماش ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا رێز له‌ چه‌ند هونه‌رمه‌نێك ده‌نرێت. 
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.