Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 11:52

کۆمپانیای تۆتاڵ: لە کڕینی گازی ڕووسیا بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%

کۆمپانیانی تۆتاڵی فەڕەنسی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان لە کڕینی گاز لە ڕووسیا بەردەوام دەبێت.

کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە دا کە ڕاگرتنی کڕینی گاز لە ڕووسیا دەبێتە هۆکارێک بۆ قەیرانی ئابووری لە ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەش دا کە لەوانەیە بتوانن قەرەبووی نەوتی ڕووسیا بکەنەوە لە ئەگەری ڕاگرتنی، بەڵام هیچ شوێنگرەوەیەک بۆ گاز نییە.

جەختیشی کردۆتەوە کە گرێبەستی 25 ساڵیان لەگەڵ ڕووسیا بۆ کڕینی گاز هەیە، ناتوانن لەو گرێبەستە پاشگەز ببنەوە.

ڕوونیشی کردۆتەوە کە لە ئەگەری پاشگەزبوونەوەیان لەو گرێبەستە پێویستە ملیاران دۆلار سزا بدەن.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.