Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 16:01

شاندێکی هەرێمی كوردستان بەشداری لە پێشانگه‌ی گەشتوگوزاری میزۆپۆتامیا دەكات

کوردستان TV
100%

شاندێكی هەرێمی كوردستان لە دیاربەکر بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەشداری لە یەكەمین پیشانگه‌ی گەشتوگوزار و چێشتلێنانی میزۆپۆتامیا دەكات كە بڕیارە لە ڕۆژانی 24 تاوەکو 27ی ئادار بەڕێوە بچێت.

لە پێشانگه‌كه‌ هەریەك لە ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و د.خەیری وسوو بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک و دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ژوورەكانی بازرگانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و ژمارەیەكی زۆری لە خاوەن كار و بزنسمانی هەرێم بەشداری دەكەن.

پێشانگه‌کە لەلایەن پارێزگا و سەرۆكایەتی شارەوانی دیاربەكر بە بەشداری چەندین وڵاتی ناوچەكە ڕێكخراوە.

بڕیارە شاندی هەرێمی کوستان چەندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فەرمی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە نیشاندانی پێشكەوتنەكانی كەرتی گەشتیاری لە هەولێر و شار و شارۆچكەكانی هەرێم و تیشكخستنەسەر باری ئارامی و سەقامگیری كوردستان و هاندانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.